بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی واشنتۆن فی بیکەن بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا ڕاپۆرتی دا کە کۆماریخوازەکانی سێنە خەریکی پلانڕێژی بۆ پەسەند کردنی گەڵاڵەگەلێکن کە دەوڵەتی بایدن بۆ درێژ کردنەوەی بەری کردنەکان لە ئەو گەمارۆیانە کە ئیزن دەداتە ڕووسیا و ئێران لە بواری ئەتۆمی هاوکاری بکەن، دەخاتە ژێر گوشارەوە و ئەگەری درێژ کردنەوەی ئەو هاوکاریانە لە دەوڵەتی بایدن وەردەگرێتەوە.
دەوترێت یەو گەڵاڵە کە لەلایەن سێناتۆر تێد کرووزەوە ڕێبەری دەکرێت، لەوانەیە لەلایەن دوو پارتەکەوە بە شێوەی بەربڵاو بەرەوڕوو ببێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەو گەڵاڵە، بەشداری کردنی ڕووسیا لە پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران قەدەغە دەکات و کاری بەردەوامی ئێران بۆ داڕشتنی دووبارە و نۆژەن کردنەوەی ڕاکتۆرە ناڤۆکییەکانی ئەراک لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو دەکاتەوە.
ئەو گەڵاڵە هەروەها کار و پەروەردەی ڕووسیا لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی بووشێر و هەروەها ڕۆڵی ئەو لە گواستنەوە و پاشەکەوت کردنی ئاوی قورسی ئێرانی کردووەتە ئامانج و وا بۆی دەڕوات کە هاوکارییە ناڤۆکییەکانی ئێران و ڕووسیا سنووردار بکاتەوە.
پێشتر ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا وتبوویان کە ئێران خوازیاری یارمەتی ڕووسیا بۆ بەرەوپێش بردنی خێرای بەرنامەی ناڤۆکی خۆیەتی.
Your Comment